
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: له هه‌واڵه‌کانی پێشووماندا ناوی به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئیبراهیم لوتفوڵاهیمان ئاشکرا کردبوو و ئێستاش وێنه‌ی ئه‌و که‌سه، که وه‌ک بکوژی ئه‌و خوێندکاره کورده و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دۆزی نزیک به هه‌موو چالاکه مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌ناسرێت، ئاشکرا ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه‌کانی ڕێنێسانس له شاری سنه ڕایده‌گه‌یه‌نن که مه‌هدی مه‌ولاوه‌لی، ناسراو به "هاتفی"، جێگری سه‌رۆکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته له‌و شاره و به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی زۆربه‌ی چالاکانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌ش بووه و سه‌رچاوه‌گه‌لی باوه‌ڕپێکراویش که پێشتر له کاتی گیرانیاندا له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه. ناوبراو خه‌ڵکی "سریش ئاوا"ی قوروه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و له‌گه‌ڵ گرووپێکدا که له وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌گه‌ڵی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره کراون، له لێپێچینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌کردنی گیراوه کورده‌کاندا به‌رپرسیارن.
ئه‌و بکوژه‌ی خوێندکاری کورد ئیبراهیم لوتفوڵاهی، که ئه‌مڕۆ وێنه‌که‌ی گه‌یشتۆته ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕێنێسانس، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی باوه‌ڕپێکراوی ڕێنێسانسه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ش که پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه، ته‌ئکیدی ده‌که‌نه‌وه که وێنه‌که "مه‌هدی مه‌ولاوه‌لی"یه.